هاتوچۆى سلێمانى لەبارەى داخستنى ڕێگاى نێوان دوو ناوچە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى هەفتەیەک ڕێگای سەنگاو – دەربەندی باسەڕە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر هەفتەیەک دادەخرێت، دەشڵێن، شۆفێرانى بارهەڵگر دەتوانن دەتوانن ڕێگەی بەدیل لەوانەش سەنگاو- چەمچەماڵ بۆ بازیان یان بازیان بۆ قەرەداغ بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى لەبارەى داخستنى ڕێگاى نێوان دوو ناوچەى سنوورەکەیان بەڕووى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى هەفتەیەک ڕێگای سەنگاو – دەربەندی باسەڕە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر دادەخرێت.

دەشڵێن، شۆفێرانى بارهەڵگر دەتوانن دەتوانن ڕێگەی بەدیل لەوانەش سەنگاو- چەمچەماڵ بۆ بازیان یان بازیان بۆ قەرەداغ بەکاربهێنن.

ئ.م

Comments are closed.