جارێکیتر تەلی کارەبای دەداش بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە باکوور

ناوەندی هەواڵەکان

بەهۆی شۆرتی تەلی کارەبای کۆمپانیای (دەداش)ـی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە جارێکیتر لە شاری مێردین ئاگر کەوتەوە.

ڕۆژی ٢٠ـی حوزەیران ئاگر لە گوندەکانی ناوچەی چناری شاری ئامەد و ناوچەی شەمڕەخی مێردین کەوتەوە و بەو هۆیەوە ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، جارێکیتر بەهەمان هۆکار لە مێرین ئاگر کەوتەوە.

کێبڵە کارەباییەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی کۆمپانیانی (دەداش) کە تا ئێستا کێبڵە ڕزیوەکانی چاک نەکردووەتەوە، بۆ دووەمین جار بووەتە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە شاری مێردینی باکووری کوردستان، بەڵام دەداش ڕەتی دەکاتەوە کە ئاگرەکە بەهۆی کێبڵەکانی کارەباوە بووبێت.

داواکاری گشتی لە ناوچەی  چنار لە ڕاپۆرتی سەرەتایی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ئاگرەکە بەهۆی کێبڵی کارەباوە بووە، ژووری ئەندازیاریش لە ڕاپۆرتی سەرەتایی خۆیدا هەمان لێکۆڵینەوەی ڕاگەیاندووە.بەڵام دەداش جووتیاران تاوانبار دەکات.

لە کاتێکدا کە دەداش ئینکاری ڕاستییەکان دەکات، ئەمجارە وێنە و ڤیدیۆی ئاگرەکەوتنەوەکەی ناوچەی ئیجار بڵاوکرایەوە. لەم وێنانەدا لە کێبڵی کارەباوە پریشک درووست دەبێت و دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە، لە کاتژمێرەکانی شەودا لە ناوچەی زیناری مێردین، ئەو ساتانەی کە پریشک لە کێبڵی کارەباوە دەبێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە تۆمار کراوە.

ب.گ

Comments are closed.