لە مەتینا گەریلا لە سوپای تورکی دا و بە هێلیکۆپتەر تەرمەکانیان کۆ دەکەنەوە

ناوەندی هەواڵەکان

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مەتینا گورزیان لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەشاند و سوپای تورک تەرمەکانیان بە هێلیکۆپتەر کۆکردەوە و بەرەو جولەمێرگ گواستیانەوە،

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی  تایبەت، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مەتینا چالاکییان ئەنجامدا و چەندین سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان سزادا.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هێلیکۆپتەر هەڵگیراون و بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەی جولەمێرگ.

هەروەها لەبارەی چالاکییەکانی گەریالاکانی ئازادییەوە لەو سنوورە هەپەگە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی گەریلا لە ٢٣ و ٢٤ـی حوزەیران بە چەکی قورس و لە داگیرکەرانیان داوە و کۆنتینەرێکی دوژمنیان لەناوبردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند شەوێکە سوپای داگیرکەری تورک، بە کاروانی ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکی قورس و مامناوەندەوە بە چاوساغی و هاوکاری پەدەکە ڕوو لە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنووری ئامێدی دەکەن و دەستیان بە جموجوڵ کردووە.

ب.گ

Comments are closed.