لە قامیشلۆ یادی شەهیدانی مانگی حوزەیران بەرزڕاگیرا

ناوەندی هەواڵەکان

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ، بە مەراسیمێکی شکۆدار، یادی ٩٧ شەهیدی مانگی حوزەیران کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون کرایەوە.

ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداریی کەسوکاری شەهیدان لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان لە شاری قامیشلۆ، یادی ٩٧ شەهیدی مانگی حوزەیران کە لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهید بوون کردەوە.

پاش خولەکێک ڕێز بۆ یادی شەهیدان، بە ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە وتار پێشکەش کرا، تێیدا باس لە کەسایەتی و تێکۆشانی شەهید زیلان کرا، هەروەها لە وتارەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە هەر شەهیدێک بە چیرۆکی ژیانی خۆی، بەپێگە و هەڵوێستی خۆی، پەیامی بەرخۆدان، تێکۆشان و پێداگرییان لەسەر ژیانێکی ئازاد داوە.

پاش وتارەکان ناسنامەی ٩٧ شەهیدی مانگی حوزەیران کە لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهید بوون خوێندرایەوە.

لەمیانی مەراسیمەکەدا وێنەی شەهیدان بەرز کرایەوە و بە درووشمی “شەهید نامرن”، “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “بەبێ سەرۆک ژیان نابێ” سۆز و پەیمانی خۆیان بە شەهیدان و سەرۆک ئاپۆ دووپات کردەوە.

ب.گ

Comments are closed.