هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی شەهیدى ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی ڕاگەیاند، کە لە ماوای شەهید بووە و دەڵێن: لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانیەکانیدا فەرمانداری هێژامان، ژنی بوێری مێردین، ئەندامی فەرمانداری ئیلایەتی گابار، بێریتان نورهاق چیا هەتا دوا هەناسە جەنگا و شەهیدبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی ئەندامی فەرمانداری ئیلایەتی گاباری ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامی شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورکدا لە ناوچەی ماوای بۆتان شەهیدبووە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، ڕۆژی ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هەرێمی ماوای لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانیەکانیدا فەرمانداری هێژامان، ژنی بوێری مێردین، ئەندامی فەرمانداری ئیلایەتی گابار، بێریتان نورهاق چیا هەتا دوا هەناسەی خۆی بە فەرماندارێتی خۆیەوە جەنگا و شەهیدبوو.

ڕاشیگەیاند، هەڤاڵمان بێریتان، فشارەکانی دووژمن، ئەشکەنجە و کارە دژە مرۆڤایەتییەکانی دوژمنی گۆڕی بۆ پێویستی تێکۆشانی گەریلای و زەمینەسازییەکی بەهێز و بەم شێوەیە بووە وەڵامدەرەوەی دووژمن، لە هەر ساتێکی ژیانی شۆڕشگێڕانەیدا، بوو بە میلیتانێکی ئاپۆیی و کادرێکی بەرپرسیاری پەکەکە-پاژک، هەڤاڵمان بێریتان لە تەواوی ژیانیدا دەیویست ببێت بە شایستەی ڕەنج و قوربانییەکانی ڕێبەرێتی و شەهیدانی قارەمانمان.

هەروەها ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێو ژیانی گەریلایدا مانایەکی بەنرخی دا بە هەموو ساتەکانی ژیانی و بەم شێوەیە ژیانی کرد، هەڤاڵمان هەمیشە لە ئەرکەکانیدا دەیویست ڕۆڵی زیاتر لە ئەستۆ بگرێت، لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا خەباتی شۆڕشگێڕی ئەنجامدا و ئەم هەڵوێستەی بە پراکتیک ئیسپات کرد، لە چەندین ئاستدا بەپرسیارێتی لە ئەستۆگرت، لە فەرماندارییەوە تا ئەندامی فەرمانداری ئیلایەت، لە چەندین ئاستدا ئەرکی بەڕێوەدەبرد، هەڤاڵمان بێریتان بە پێشەنگایەتیە سروشتییەکەیەوە، لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا جێگەی خۆی کردەوە و لەبیرناکرێت.

لە کۆتایشدا هەپەگە ڕایگەیاند، هەڤاڵمان بێریتان هەموو کاتێک دڵ و ڕووی لە باکووری کوردستان بوو، توڕەییەکانی بەرامبەر بە دووژمن کرد بە هۆکاری ئەنجامدانی چالاکیی گەورە، فەرماندەیەتی چەندین چالاکی کرد کە لەدژی دووژمن ئەنجامدرا، بە بەشداری فیدایانەوە بووە فەرماندارێکی نموونەی یەژا ستار، وەک هەڤاڵانی فەرماندەی هەڤاڵمان بێریتان سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هەڤاڵمان بێریتان و تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەربڕین، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە هەموو کاتێک خەیاڵەکانی لە تێکۆشانی ئازادیماندا زیندوو ڕاگرین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی فەرماندە شەهیدەکە بەم شێوەیە:

ناسناو: بێریتان نورهاق چیا

ناو و پاشناو: سولتان داغ

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: فاتمە- ڕەجەب

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان

ب. ق

Comments are closed.