ناوەندى هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى زاخۆ بڵاوى کردەوە، درەنگانى شەوى ڕابردوو بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى کیا سیراتۆ و توێتا کرۆلا لەسەر ڕێگەى سەرەکى زاخۆ- باتیڤا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسى دیکەش برینداربوون، دەشڵێن، لە ئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى زاخۆ بڵاوى کردەوە، درەنگانى شەوى ڕابردوو ڕووداوێکى هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى کیا سیراتۆ و توێتا کرۆلا لەسەر ڕێگەى سەرەکى زاخۆ- باتیڤا ڕوویدا.
دەشڵین، بەهۆى ڕووداوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسى دیکەش برینداربوون.
باس لەوەشکراوە، ئەو سێ کەسەى لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان ١٢ بۆ ٤٧ ساڵدایە.
دەشڵێن، لە ئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
ئ.م
Comments are closed.