دەوڵەتى تورک سنوورى ئامێدى بۆردوومان دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى داگیرکەری تورک، چیاى مەتیناى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد، بەپێى زانیارییەکانیش بەهۆى بۆردوومانەکەوە ئاگرێکى فراوان لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.

بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى داگیرکەریى تورک، چیاى مەتیناى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد.

هەر بەپێى زانیارییەکان، بەهۆى بۆردوومانەکەوە ئاگرێکى فراوان لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

جێگەى ئاماژەیە، ماوەى چەندین ڕۆژە دەوڵەتى تورک بە چڕى بۆردومانى ناوچە جیاوازەکانى سنوورى دهۆک دەکات و جگە لەوەش هێزێکى زۆر ى هێناوەتە ناوچەکە و بازگەیان داناوە و داواى ناسنامە لە هاوڵاتیان دەکەن.

ئ.م

Comments are closed.