ناوەندی هەواڵەکان
دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر و چەند بەڵێنێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە، کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری دژی قەرەبوونەکردنەوەیان گردبوونەوە.
ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر، کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر لە دژی قەرەبوونەکردنەوەیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی دەربڕینیان ئەنجامدا و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، کە دەیانەوێت داواکارییەکانیان بگاتە دەسەڵات و قەرەبوو بکرێنەوە.
یه‌کێک له‌و کاسبکارانه که له کۆنگره‌که‌دا قسه‌ی کرد، وتی: بڕیاردراوه بۆ ماوه‌ی ساڵێک قه‌رزمان پێبدرێت به‌بێ سوود، به‌ڵام داوا ده‌که‌ین پارێزگا خۆی ببێت به که‌فیلمان، چونکه ئێمه که‌فیلمان پێ په‌یدا نابێت، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ساڵێکیش که‌مه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه.
یه‌كێكی دیكه له كاسبكاره‌كان وتی: ئێمه ماڵمان وێران بووه و هێشتا قه‌ره‌بوونه‌كراوینه‌ته‌وه و داوا له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی كاسبكارانی بازاڕی دهۆک قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه.
باسی لەوەشکرد، سەرباری ئەوەی دوو مانگە بێکارن و ئەوەشی هەیانبووە لە دووکانەکانیاندا سووتاوە و دۆخێکی خراپیان هەیە، تەنها داواکارییان لە سەرۆکی ماوەبەسەرچووی حکومەتی هەرێم ئەوەیە کە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و قەرەبوویان بکاتەوە.
سەرەتای مانگی ئایار بەشێوەیەکی گوماناوی ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ دوکان سووتان و زیانێکی ماددی زۆریش بەر کاسبکارانی بازارەکە کەوت، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ چەندین بەڵێن بۆ قەرەبووکردنەوەیان دراوە، بەڵام بە وتەی کاسبکارەکانی بازاڕەکە ئەوە بەڵێنانە جیا لەوەی جێبەجێ نەکراون، نابێتە هاوکاریی بۆیان و زیانەکانیان قەرەبووناکاتەوە.
ش. ئـ
Comments are closed.