لە بەرلین ساڵیادی دامەزراندنی کەنەکە پیرۆز کرا

ناوەندی هەواڵەکان

٢٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی (کەنەکە) لە بەرلین پیرۆز کرا و هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەرەموس ئەوەی بیرهێنایەوە، کەنەکە لەپێناو ئەوەی لە چوارچێوەی ستراتیژی نەتەوەییدا یەکێتییەک پێک بهێنێت دامەزراوە.

لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بەبۆنەی ٢٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو، تێیدا هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان لە ئەڵمانیا و نوێنەری ڕێکخراوە کوردییەکان بەشداربوون.

لە مەڕاسیمەکەدا ئەحمەد قەرەموس یادەکەی پیرۆز کرد و وتی: “کەنەکە بە ئەرکی پێکهێنانی هاوپەیمانی و یەکێتی کوردان کە خەونی ئەحمەدی خانییە، دامەزرا، ئەحمەدی خانی پڕ بەدڵ دەیویست هاوپەیمانی کوردان دروست ببێت. کەنەکە ئەم خەون و هیوایەی کردە ئەرکی خۆی، لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزرا، پێداگری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دامەزراندن و ڕێکخراوبوونی کەنەکە قۆناغێکی مێژووییە بۆ کوردان، بە ناوی کەنەکە و گەلی کوردەوە سوپاسی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەکەم. دامەزراندنی کەنەکە بە فیکر و هزر و هاندانی ئەو ڕوویدا.

قەرەمووس بەڵێنی دا لە هەموو پارچەکانی کوردستان هاوپەیمانی بەگوێرەی بەرژەوەندی کوردان درووست بکرێت و بۆ یەکێتی تێبکۆشن.

پاشان بەڵگەفیلمێک دەربارەی دامەزراندن و خەباتی کەنەکە پیشاندرا، دواتر هاوسەرۆکی وەقفی ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ پرۆفیسۆر. د. هاینز بێباوم وتارێکی پێشکەش کرد.

ب.گ

Comments are closed.