دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆبانێ هاوڵاتییەکی بریندار کرد

ناوەندی هەواڵەکان

فڕۆکەی خۆکوژی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوڵاتییەکی بۆردوومان کرد، کە لەناو زەوییەکەی خۆیدا لەنێوان گوندەکانی بەخدک و کولپەکی کۆبانێ سەرقاڵی ئاودان بووە، لە ئەنجامدا برینداربووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار نیوز، فڕۆکەی خۆکوژی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوڵاتییەکی مەدەنی لە کۆبانێ بۆردوومان کرد.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییە ناوی یەحیا ئیبراهیمە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، بریندار بووە و لە ئێستادا گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە.

ب.گ

Comments are closed.