سۆران… کرێکارێک لەکاتى کارکردندا گیانى لەدەستدا

سۆران

بەپێى زانیارییەکان، لە گوندی مەلەکانی سەر بەر شارۆچکەی خەلیفانی سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ حەفارەیەک لە کاتى کارکردندا کرێکارێکى شێلا و بە سەختی برینداری کرد و دوای گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

رەشید حەمەد ئەمین رێپێدراو لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران بە ڕۆژنیوزى راگەیاند، لە گوندی مەلەکانی سەر بەر شارۆچکەی خەلیفانی سنوری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ حەفارەیەک لە کاتى کارکردندا کرێکارێکى شێلا

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کرێکارە بە سەختی برینداربووە و دوای گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 باسى لەوەشکرد، ئەو کرێکارەى لە ڕووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە ناوی رەقیب حسێن بلەیییە.

ئ.م

Comments are closed.