ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی خۆکوژ و تۆپهاوێژ بۆردوومانی ناوچە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ کرد و بە هۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دەستی بە بۆردوومانکردنی گوند و ناوچە کشتوکاڵییەکانی سنووری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کەمێک پێش ئێستا بە فڕۆکەی خۆکوژ هێرشی کردە سەر ناوچە کشتوکاڵییەکانی نێوان گوندەکانی کوتلەپ و بەخدیکی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ.
هەروەها، دوای بۆردوومانەکە، ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بە تۆپهاوێژیش تۆپبارانی ناوچەکەی کرد.
زانراوە بەهۆی بۆردوومانەکەوە، ئاگر لە زەوییە کشتوكاڵییەکانی سنوورەکە کەوتووەتەوە و تا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان و هاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت و تا ئێستا لە ئاستی نێودەوڵەتیی و ناوخۆییدا هیچ ڕێگرییەک لەو پێشێلکارییانەی نەکراوە.
ب. جـ
Comments are closed.