بەهۆى دەستڕێژى گولەى چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە منبج هاوڵاتییەک شەهیدبوو

ناوەندی هەواڵەکان

لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانى، بۆ سەر گوندێکی باکووری منبج، هاوڵاتییەک شەهید بوو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بڵاوی کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقەیان لە دانیشتووانی گوندی ئێل دێرچ لە باکووری کانتۆنی مەنبەج کردووە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناوچەکە بە ناوی ئیبراهیم دەرج سێمۆی تەمەن ٤٥ ساڵ شەهید بووە.

دەشڵێن، لە هێرشەکەدا هاوڵاتییەکی دیکەش بە ناوی خالید کامیل ئەل هیلال تەمەن ٢٦ ساڵ سەری بریندار بووە، لە ئێستادا بە مەبەستی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی شاری منبجە.

ب. ق

Comments are closed.