بڕیاری لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی هەڵوەشایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

 بڕیاری لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی ڕاپەری بەناوبانگی ئێران، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە هەڵوەشایەوە، ئەمەش لە پاش ساڵێک و شەش مانگ مانەوەی لە زیندان.

ماوەی ساڵێک و شەش مانگە هونەرمەندی ڕاپەری بەناوبانگی ئێران تۆماج ساڵحی، بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانەکانی “ژن ژیان ئازادیی” لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیندانی کراوە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرابوو.

ئەمڕۆ ئەمیر ڕەئیسیان پارێزەری تۆماج ساڵحی، لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا نووسیویەتی، “بڕیاری لەسێدارەدانی تۆماجی ڕاپەر هەڵوەشایەوە، لە دوای دەرچونی بڕیاری پێداچوونەوە لە دادگای باڵا.”

جێگەی ئاماژەیە لە ماوەکانی پێشتردا، بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بە سەر تۆماج ساڵحی’ـدا دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناو و تووڕەیی و ناڕەزایەتی فراوانی لێکەوتەوە.

ب.گ

Comments are closed.