سەرۆکى دەوڵەتى یاسا: قبوڵ ناکەین هیچ دەوڵەتێک هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان

ناوەندی هەواڵەکان

نورى مالیکى ڕایگەیاند، لە هیچ دەوڵەتێکی قبوڵ ناکەین هێرش بکاتە سەر خاکی عێراق، دەشڵێت، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پێم وانیە چیتر ئەو بابەتە ببێتە کێشە.

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی هێرشەکان بۆ سەر خاکی عێراق بەم شێوەیە لێدوانیدا.

نوری مالیکی لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەدا ڕایگەیاند، لە هیچ دەوڵەتێکی قبوڵ ناکەین هێرش بکاتە سەر خاکی عێراق.

باسى لەوەشکرد، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پێم وانیە چیتر ئەو بابەتە ببێتە کێشە.

ئەم لێدوانەی نوری مالیکی لە کاتێکدایە، ڕۆژانە دەوڵەتی داگیرکەرى تورک بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەهۆیەوە هاوڵاتیى مەدەنى دەبێتە قوربانى.

ڕ.ش

Comments are closed.