دەوڵەتی داگیرکەری تورک تۆپبارانی سنووری عەفرینی کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی زانیاری میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی “بێنێ”یان لە شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین تۆپباران کرد، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک بە دەست نەگەشتووە.

ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، جارێکی دیکە تۆپبارانی گوندەکانی سنووری شێراوا لە عەفرینی داگیرکراو کرد.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی “بێنێ”ـیان لە شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین تۆپباران کرد.

جێگای ئاماژەیە تا ئێستا زانیاری لە بارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەو هێرشەوە نەخراوەتە ڕوو.

ڕ.ش

Comments are closed.