ناوەندی هەواڵەکان
پارێزگاری ویلایەتی ئۆکلاهۆما لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە دوێنێوە گەردەلول و زریانێکى بەهێز ڕوویکردووەتە ویلایەتەکەمان و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە، دەشڵێت، بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ باری نائاساییمان لە ناوچەکەدا ڕاگەیاندووە و هەروەها، ١٢ ناوچەیەی سنوورەکەمان زیانیان بەرکەوتووە.
کیڤن ستیت حاکمى ویلایەتی ئۆکلاهۆما لە ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە زیانەکانى ئەو گەردەلول و زریانەى لە دوێنێوە لە سنوورەکەیان هەڵى کردووە بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.
کیڤن ستیت ڕایگەیاند، لە دوێنێوە گەردەلول و زریانێکى بەهێز ڕووی کردووەتە ویلایەتەکەمان و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە، کە لەناویاندا ژنێک و منداڵێک بوونى هەیە.
ئاماژەى بەوەش کردووە، بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ باری نائاساییمان لە ناوچەکەدا ڕاگەیاندووە و هەروەها، ١٢ ناوچەیەی سنوورەکەمان زیانیان بەرکەوتووە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو خزمەتگوزاری کەشناسی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، لەو ویلایەتی ئۆکلاهۆما ٧٨ شەپۆلی گەردەلول و زریان تۆمارکراون.
ڕ.ش
Comments are closed.