پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێبەر ئۆجالان بە “فەیلەسوفی کورد” ناو دەبات

ناوەندی هەواڵەکان

لە ماڵپەڕی فەرمی پۆلیسی بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا، دەربارەی چالاکییەک، کە بۆ ئاشكراکردنی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدراوە، ڕێبەر ئۆجالان بە “فەیلەسوفی کورد” ناو دەبات.

ڕۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە، پۆلیسی بەرلین لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی لە شارەکەدا، ئاماژەی بەوە کردووە، لەو ڕۆژەدا لە ئەلکساندەر پلاتز لە کاتژمێر ٢:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت.

پۆلیسی بەرلین دەربارەی مەبەست و وردەکاری چالاکییەکە ڕایگەیاندووە، گردبوونەوەکە بۆ ئاشکراکردنی دۆخی تەندرووستی و ڕەوشی “فەیلەسوفی کورد عەبدوڵا ئۆجالان” بەڕێوە دەچێت.

ش. ئـ

Comments are closed.