ئەمریکا: لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان تێکشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، دوێنێ حوسییەکان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سێ مووشەکی بالیستیان ئاڕاستەی کەشتییەکی یۆنانی کرد، بەڵام کەشتییەکە زیانێکی کەمی بەرکەوتوو و لە ڕێڕەوی خۆی بەردەوام بوو، دەشڵێن، بەیانی ئەمڕۆش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان تێکشکاندووە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەبارەت بە نوێترین هێرشی حووسییەكانی یەمەن لە دەریای سوور بۆسەر کەشتییەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوێنێ حوسییەکان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سێ مووشەکی بالیستیان ئاڕاستەی کەشتییەکی یۆنانی کرد، بەڵام کەشتییەکە زیانێکی کەمی بەرکەوتوو و لە ڕێڕەوی خۆی بەردەوام بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان تێکشکاندووە، کە ئاڕاستەی کەشتییەکانمان کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواى خۆیدا نەهێناوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

ڕ.ش

Comments are closed.