نووسینگەی یاسایی سەدە: بەردەوامی گۆشەگیری لە ئیمراڵی نامرۆڤانەیە

ناوەندی هەواڵەکان

نووسینگەی یاسایی سەدە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وەڵامی وەزارەتی دادی تورکیا نیشاندا کە ڕایگەیاندبوو لە “لە ئیمراڵی گۆشەگیری بوونی نییە” و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، “بەردەوامی گۆشەگیری بەم شێوەیە لە ئیمراڵی نامرۆڤانەیە.”

پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) بۆ ئەوەی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و بنەماڵە و پارێزەرانی بتوانن سەردانی بکەن، لە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانیان کرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکانی سەر بە وەزارەتی داد وەڵامی ئەو سەرلێدانەی دایەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ڕێبەر ئۆجالان “سود لە مافەکانی وەردەگرێت و گۆشەگیر نەکراوە” بەڵام لە ڕاستیدا ٣٨ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە.

پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە لەبارەی وەڵامەکەی پەیوەست بە گۆشەگیرییەوە ڕاگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە باسی لەوەکردووە، لە سەرلێدان و داواکاری پەرلەمانتارە بەڕێزەکاندا پەرەسەندنەکانی لە ساڵی ٢٠١١ و زانیاری وەرنەگرتنی ٣٨ مانگە پرسیاریان لەبارەوە کرابوو، بەڵام لە وەڵامەکەی وەزارەتدا هەڵسەنگاندنەکان بە ساڵی ٢٠٢٣ سنووردارکراوە.

سزاکانی دیسپلین کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سەپێندراون و ئەوە خراوەتەڕوو، لەبەر ئەو سزایانە دیدار لەگەڵ بنەماڵەکان ڕێگرییان لێکراوە، بەڵام ئەو سزایانە لەبەر چی سەپێندراون، بۆچی سێ مانگ جارێک بە شێوەی سوڕی بەردەوام (١٥ـی ئاداری ٢٠٢٣، ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ و ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٣) سەپێندراون و بۆچی پرۆسەی دادگایی سەپاندنی سزای دیسپلین لە پارێزەران شاراوەتەوە و پێیان ناوترێت.

پارێزەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە جگە لە هەر سێ سزای دیسپلین، سزای دیسپلینی دیکە لە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەپێندراوە، بەڵام لە وەڵامەکەی وەزارەتی داد ئاماژە بەوەنەکراوە.

نووسینگەکە لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، لە وەڵامەکەی وەزارەتی داددا هاتووە، بۆ ئەوەی باس لە گۆشەگیری بکرێت، دەبێت پەیوەندی زیندانی لەگەڵ پارێزەر، بنەماڵە و زیندانیانی دیکە بە تەواوەتی پچڕێندرابێت، وەزارەتەکە هەوڵ دەدات کۆتا سنوورەکانی گۆشەگیری دیاری بکات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا یەک پارێزەر و ئەندامی بنەماڵەکە نەیانتوانیوە بچنە ئیمراڵی، بە هەمان شێوە لە ساڵی ٢٠٢٢ و هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەوە بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا پارێزەرانی سەدە ئاماژەیان بەوەداوە:

– بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠١١، لە ساڵی ٢٠١٩ (٢ـی ئایاری ٢٠١٩، ٢٢ـی ئایاری ٢٠١٩، ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠١٩، ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠١٩ و دواجار ٧ـی ئابی ٢٠١٩ ‘) جگە لە ٥ دیدار لە گەڵ پارێزەران، نزیکەی ١٣ ساڵە یەک دیداری لە گەڵ پارێزەران نەبووە، لە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ـەوە، جگە لە ٥ دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی (١١ـی ئەیلولی ٢٠١٦، ١٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ٥ـی حوزەیرانی ٢٠١٩، ١٢ـی ئابی ٢٠١٩ و دواجار ٣ـی ئاداری ٢٠٢٠) سەرجەم دیدارەکانی لەگەڵ بنەماڵەی ڕاگیراون.

– بەڕێز وەیسی ئاکتاش، حامیلی یڵدرم و عومەر خەیری کۆنار زیاتر لە ٩ ساڵە دیداریان لە گەڵ پارێزەرانیان ڕاگیراوە، لە ساڵی ٢٠١٥ وە بەڕێز وەیسی ئاکتاش و کۆنار تەنها سێ جار توانیویانە چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێت، بەرێز حامیلی یڵدرم تەنها دوو جار توانیویە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت، دواتر داواکارییەکەیان بۆ دیدار قبوڵ نەکراوە.

– جگە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٠ و ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢١، هیچ پەیوەندیەکی دیکە ڕێگە نەدراوە، ماوەی ٢٨ مانگە بە بەردەوامی داوای دیدار لە ئیمرالی و دادوەری دەکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە.

– لە ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢١ـەوە کە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە لە نیوەدا بڕێندراوە، هیچ زانیارییەکیان لێ نازانرێت.

گرنگتر لە هەمووی، سەرەڕای ئەوەی حوکمی ٣٠ ساڵەی بەڕێز وەیسی ئاکتاش لە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٤دا تەواو بووە، بەڵام بە بڕیارێکی ئیداری یان هەڕەمەکی ئازاد نەکراوە، ڕۆژی ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، تانەمان لە بڕیاری هێڵی چاودێری و ئیداری ئیمرالیدا بۆ ئازادکردنی ئاکتاش بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا و وەرنەگیرا، هەرچەندە ئێمە داوای ئەوەمان کردووە کە نموونەیەک لە بڕیارەکەمان پێ بدرێت، بەڵام ئەم داواکارییە لەلایەن دادگای تاوانەکانی سێیەمی شاری بورسا وەرنەگیرا.

 ماددەی ٥٩ـی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ سەردانی پارێزەر لە زیندان بە گشتی پەسەند دەکات، تەنانەت کاتێک بڕیاری دادوەری سزادان کۆبوونەوەی پارێزەر و زیندانی لە زیندان قەدەغە دەکات، بەپێی ئەم بڕیارە ناتوانرێت ڕێگری لە وەرگرتنی نمونەیەک لە فایلەکە بکرێت، تاکە هۆکاری ئەم کارە ئەوەیە کە بەرێز ئاکتاش و ئیمرالی بێ پارێزەر دەمێننەوە، بەم شێوەیە کاتێک “ڕێنمایی یاسایی” نوێ، دەنێردرێت، ئۆرگانەکانی یاسادانان لێی ئاگادار ناکرێنەوە.

ئەمە ئاستێکی نوێی پراکتیکی یاسای ئیمرالیە، لە سەردەمێکدا کە گفتوگۆکانی دەستوور بەردەوامە، دەبینین دەستووری نوێ لە ئیمرالی جێبەجێ ناکرێت، هەروەها لە ماددەی ٥٩ـی یاساکە بە ژمارە ٥٢٧٥ مافی پارێزەر بە تەواوی قەدەغە ناکات، تەنها لە هەندێک مەرجدا سنوورداری دەکات، بەڵام دادگاکانی جێبەجێکردن بە شێوەیەک جێبەجێی دەکەن کە بەڕێز ئۆجالان و مۆکلەکانی دیکە لەم یاسایەدا بێ بەشبن.

زیاتر لە ٣ ساڵە هیچ زانیاریەک لە ئیمرالیەوە نازانرێت بەو شێوەیە بەردەوامی گۆشەگیری نامرۆڤانەیە، ئێستا ڕوونە کە ڕژێمی زاڵم و ئاوارتە لە ئیمرالیە ناتوانێت بەرێوە بچێت، داوا لە وەزارەت و دەسەڵاتی دادوەری ئیمرالی دەکەین کۆتایی بەو هەلومەرجە هەڵە ڕەهایە بهێنن کە لەدەرەوەی سیستەمی یاسایی ئێستایە، کۆتایی بەو بڕیارانە بهێنن کە ئازادی لەناو دەبەن، بۆ سەرۆکایەتی مەجلیس، ئەندامانی مافی مرۆڤ کۆمیسیۆنی توێژینەوە و پەرلەمانتاران و ڕای گشتی داواکارین بەرامبەر ئەم مەسەلەیە هەستیار بن و بۆ دیموکراسی و ئایندەیەکی ئارام کۆتایی بەو کردەوانەیان بهێنن.

ب. ق

Comments are closed.