باڵەکایەتی
هاوڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە دوێنێوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان چووەتە کوێستانی باڵەکایەتی و ونبووە، تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
لە دوێنێوە هاوڵاتییەکی خەڵکی سۆران کە بۆ کۆکردنەوەی گیابەهارییەکان سەردانی کوێستانەکانی باڵەکایەتی کردووە ونبووە و بێسەروسوێنە.
بەوتەی یەکێک لەوهاوڵاتییانەی بە دوایدا دەگەڕێت دەڵێت: کەسێک کە کاسبکارە و خەڵکی سۆرانە، لە دوێنێوە هاتووەتە کوێستانی مێرگە درێژان لە سنووری گوندی زینوەی باڵەکایەتی، لەگەڵ کۆمەڵێک کەسیتر بۆ کۆکردنەوەی گیابەهاری هاتوونەتە ناوچەکە، بەڵام دابڕاوە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: کەشوهەوا بە تەواوی تەماوییە و وێڕای گەڕانی خەڵکێکی زۆر و تیمەکانی بەرگریی شارستانی، بەڵام نەدۆزراوەتەوە.
ب.گ
Comments are closed.