هۆکارى هەستیاری لە وەرزی بەهاردا چییە؟

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بڵاوى کردەوە، هەستیاری لە وەرزی بەهاردا چەند هۆکارێکى هەیە لەوانەش هەڵاڵەی گژوگیا، تۆز و خۆڵ، بۆن بەهەموو شێوازێک، دەشڵێن، حاڵەتەکە چەند نیشانەیەکى هەیە وەک سوروبوونەوە و خورانی چاو، پژمین و هەندێ جار كۆكە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەبارەى هەستیارى لە وەرزى هاویندا و هۆکار و نیشانەکانى ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە.

هەستیاری لە وەرزی بەهاردا چەند هۆکارێکى هەیە لەوانەش هەڵاڵەی گژوگیا، تۆز و خۆڵ، بۆن بەهەموو شێوازێک .

نیشانەكانی بوونى هەستیارى لە کەسێکدا لە وەررزى بەهاردا ئەمانەن:-

یەکەم– سوروبوونەوە و خورانی چاو.

دووەم– پژمین و هەندێ جار كۆكە .

سێیەم– خورانی قورگ و لووت و بەشی سەرەوەی ناو دەم .

چوارەم– خوران و سوربوونەوە و لیر لە جەستەدا.

پێنجەم– ئاو هاتن لە چاو و لووت.

خۆپاراستن لە حاڵەتەکە چۆن دەبێت؟

یەکەم- كەم بەكارهێنانی جێڵ و كرێم و زەیتی قژ،چونكە دەبێتە هۆی ڕاكێشانی تۆز و دەنكۆڵەی تۆوەكان.

دووەم- خۆشتن بە ئاوی گەرم، ئەمە دەبێتە هۆی ڕزگاركردنی ئەو كەسە لە هەڵامەت و كردنەوەی بۆریەكانی لوت.

سێیەم- خواردنى چای نەعنا، چونکە بەهۆی بونی چەندین ماددەی دژە ئۆكسید ئەو جۆرەی چا جەستە لە هەستیاری دەپارێزێت.

چوارەم- خواردنی خۆراكی تون، چونکە توێژینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە، كە خواردنی خۆراكی تون و بیبەری توون، دەبێتە هۆی پاككردنەوەی بۆریەكانی لوت، ئەمەش هەستیاری ئەو ئەندامە كەمدەكاتەوە.

ئ.م

Comments are closed.