گەریلاکان لە شرناخ و جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا

هەینی, 11 أغس 2017 – 17:16 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕایگەیاند، کە لە گەڤەر چوار سەرباز و لە شرناخ-یش سەربازێکی دیکە کوژراون لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکاندا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و زانیاریی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە شرناخ و جولەمێرگ ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: “هێزەکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین موشدا، دوێنێ کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی عەلیشێری سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەکیان دژی سەربازەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا تا ئێستا ئەوەی ڕوونکراوەتەوە، چوار سەربازی تورک کوژران”.

هەپەگە هەروەها ڕاشیگەیاند، کە ڕۆژی ٩ی مانگ کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەکی سەرلەبەیانی هێزەکانمان لە گردی گوندکی مەلێی سەربە شرناخ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا زیانی زۆر قورس بەر پێگەکانی سوپای تورک کەوت و و سەربازێکی تورکیش کوژرا.

ک.ک

Leave A Reply