جۆری گەڕان
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە وان هاوسەرۆکی شارەوانییەک دەستگیرکرا
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، کە دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد دەیگرێتە بەر، ئایشە میناز، هاوسەرۆکی شارەوانی توشبای لە سنووری شاری وان دەستگیرکرا.
کەرکوک، هەوڵدەدرێت بە یاسا دامەزراندن بۆ هەر نەتەوەیەك بکرێت بە ٣٢٪
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەێنێت، لە ڕێگای پڕۆژە یاسایەكەوە هەوڵدەدرێت ڕێژەی فەرمانبەران و دامەزراندن لە كەركوك بكرێت بە ٣٢٪ بۆ هەر نەتەوەیەک، دەشڵێت: لەئێستادا ئەو پرۆژەیە لە بەرژەوەندی کوردە.
هاوپەیمانی سائیرون و فەتح لەسەر کاندیدێک ڕێککەوتن
هەریەک لە هاوپەیمانی سائیرون و فەتح لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێککەوتن.
کاردانەوەکان بۆ پشتیوانی فەڵەستین لە دژی بڕیارەکەی ترامپ بەردەوامە
دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ ناوەڕۆکی پرۆژە پێشنیازی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ڕاگەیاند، ئەمەش ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی ناوخۆیی و دەرەکیی بوویەوە، بەتایبەت وڵاتانی عەرەبیی و ئێران، لە نێویاندا خامنەیی ڕایگەیاند، "غەڵەت دەکەن" جێبەجێی…
داقوق، چەتەکانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزە عێراقیەكان
چەتەكانی داعش لە سنووری شارۆچكەی داقوق هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەربازیی هێزەکانی عێراق، بەو هۆیەوە دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا.
سوپای تورک منداڵێکی ٥ ساڵی کوشت
لەئەنجامی بۆردوومانکردنی گوندەکانی تەلرەفعەت لەلایەن سوپای تورکەوە، منداڵێکی پێنج ساڵ بەناوی نادر ئەحمەد گیانی لەدەستدا و منداڵێکی هەشت ساڵیش بەناوی محەمەد حاج عیسا برینداربوو.
یەکێتی وڵاتانی عەرەبی: پلانی ترامپ پێشێلکردنی مافی فەلەستینیەکانە
یەکێتی وڵاتانی عەرەب ناڕەزایەتی خۆی پیشاندا بەرامبەر بە پلانەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە خستنەڕووی پڕۆژەی چارەسەریی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێتیەکە ڕاشیگەیاند، کە ئەم پلانە پێشێلی مافی فەلەستینیەکان دەکات.
دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی عەزیز ئۆروچ بەڕێوەچوو
لە نۆیەمی دانیشتنی دادگایی کردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروج، دادگا بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ عەزیز کرد.
کەسێکی نزیک لە بهغدادی دهستگیركرا
سهرچاوهیهكی ئهمنی لە عێراق ڕایگهیاند، ئهمڕۆ برای یاریدهدهری ئهبوبهكر بهغدادی، خەلیفەی کوژراوی چەتەکانی داعش دەستگیرکرا، كه دهستی لهكوشتنی هێزه عێراقیهكاندا ههبووه.
ئیسرائیل هێرشی کردەسەر سوریا
سوپای ئیسرائیل سێ ناوەندی ڕژێمی سوریا و ئێرانی کردە ئامانج، سوریاش دەڵێت زۆربەی مووشەکەکانمان لە ئاسمان بێکاریگەر کردووە.