جۆری گەڕان
ژن
بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری پشدەر دوو ژن خۆیان سووتاند، لەسەر ئەو ڕووداوانە و دژی بوونەقوربانی ژنان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە سەنگەسەر بەڕێوەچوو.
جانسوو ئۆزدەمیر کاندیدی هاوبەشی کوردەکانە
جانسوو ئۆزدەمیر سیاسەتمەداری کورد و پەرلەمانتاری دوو خولی پێشووی هامبورگی ئەڵمانیا، لەلایەن ڕێکخراوە کوردستانییەکانەوە وەک کاندیدی هاوبەشیان بۆ هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا.
تەرمی ژنێک له کەرکوک دۆزرایەوە
تەرمی ژنێک لەگەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک دۆزرایەوە و تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە.
٢ ژن کە دەوترێت ‘خۆیان سووتاندووە’ گیانیان لەدەستدا
بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، وێڕای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٣ ساڵ گیانی لەدەستدا، ئەمەش دووەم حاڵەتە لە دوو ڕۆژدا و دەوترێت هەردووکیان 'خۆیان سووتاندووە'.
ژنانی شارەزوور هەوڵ دەدەن خۆیان لە نەخوێنداواریی ڕزگار بکەن
لەگەڵ ئەوەی تەمەنیان هەڵکشاوە، بەڵام هیوایان لە دەستنەداوە و بەوپەڕی باوەڕ بەخۆبوونەوە، هەفتەی چەند ڕۆژێک ڕوو لە پۆلەکانیان دەکەن، بەو ئومێدەی لە ڕێگەی ئەو وانانەی وەری دەگرن بتوانن ئەوەی لە منداڵیدا نەیانتوانی بە دەستی بهێنن ئێستا قەرەبووی…
ئەنجومەنی خانمان ئاماری ٢٠١٩ی چالاکییەکانی خستەڕوو
ئەمینداری 'ئەنجومەنی باڵای خانمانی كوردستان' لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لە ئامار و خەرجییەکانیان لە ساڵی ٢٠١٩دا کرد و وتیشی: حکومەتی هەرێم مانگانە ١٠ ملیۆن دینارمان بۆ خەرج دەکات.
ژنێكی خاوهن پێداویستی تایبهت چەند ژنێک دەخاتە سەر کار
ژنێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە ڕێگەی پرۆژهیهكی بچووكەوە، ههلی كاری بۆ ژمارهیهك دەرچووی دانەمەزراوی کەلار ڕەخساندووە.
گەرمیان و سەیدسادق یادی شەهیدانی پاریس’یان بەرز ڕاگرت
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد لە پاریس، لە شارۆچکەی سەیدسادق و کەلار، ژنان دوو چالاکییان بەڕێوەبرد، تێیدا ڕیانگەیاند، بەردەوام دەبن لەبەرەنگاربونەوەی داگیركاری هەموو جۆرە توندوتیژیی و كۆمەڵكوژییەكانی سەر ژنان.
لە سلێمانی یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە کرایەوە
ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کردیان کردەوە و ڕایانگەیاند: خۆمان ئەرکدار دەبینین کە بە ئیرادە و بەرخۆدانی ساکینە جانسز و لەیلا قاسم و ڤیان جاف و ڕوھەیڤ وکانی و ڤەژین و ھیران و داستیناکان و چەندین پێشەنگی دیکەی…
ئەحلام مەنسور قەڵەم بەدەستە بوێرە یاخییەکە
٦٩ ساڵ لەمەوبەر لە شارۆچکەیەکی ڕەنگین بە سروشت و پەراوێزخراو لەڕووی خزمەتگوزارییەوە، منداڵێک لەدایکبوو، کە دواتر بووە ژنێکی قەڵەم بەدەستی بێوێنە لە بوێریدا و لە ڕێگەی نوسینەکانییەوە بووە بڵند گۆی دەنگی ژنانی باشور و بەگژ کلتور و دابە خراپ و…