جۆری گەڕان
ژینگه
باوەنور، پێنج مانگە ئاوی پیس دەدرێت بە هاوڵاتییان
سەرەڕای چەندین بەڵێن بۆ چارەسەرکردنی، نزیکەی پێنج مانگە ئاوی شارەدێی باوەنوری سەر بە کەلار بە پیسی ماوەتەوە، بەشێک لە هاوڵاتییانیش بەیەکجاری ئاوی حکومییان بەستووە و لە کانیاوەکانەوە ئاویان ڕاکێشاوە، ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت: کێشەکەمان گەیاندۆتە…
جوتیارانی شارەزوور دەستیان بەبڕینی بەرهەمی كونجی کرد
دەشتی شارەزوور، یەكێكە لەدەشتە بەپیتەكانی كوردستان، چەندەها بەربوومی كشتوکاڵی جیاوازی تێدا بەرهەم دەهێنرێت، كونجی یەكێكە لەبەرهەمەكانی و جوتیاران ئێستا خەریكی بڕینی كونجیەكانیانن، بەڵام وەک جوتیاران دەڵێن: هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی زیانی لە…
وەرتێ، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی زبڵ و جێماوە پلاستیکیەکان بەڕێوەچوو
ناوەندی کلتوری چۆمان بە هاوکاری ڕێکخراوی وەرتێ بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە توێژە جیاجیاکانی سنوری شارەدێی وەرتێ، هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی ژینگەپاککردنەوەی سنورەکە لە زبڵ و جێماوە پلاستیکیەکان.
باوەنوور سەوز دەکرێت
لەپێناو زیاترکردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتکردن بەژینگەی ناوچەکە، هەڵمەتی سەوزکردنی باوەنوور بەڕێوەچوو.
زیاتر لە ١٥ دۆنم پووش وپاوان سوتا
بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی سنوری شارۆچکەی ئامێدی کەوتەوەو زیاتر لە ١٥ دۆنم زەوی پوش وپاوان سوتا.
لەخوێندنگایەک ١٢٠ نەمام لەلایەن خوێندکارانی پۆلی یەکەوە چێنران
لەخوێندنگایەکی بنەڕەتی شارۆچکەی شارەزوور، ١٢٠ نەمام لەلایەن خوێندکارانی پۆلی یەکەمەوە چێنران.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە ١٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتا
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە چەمی ڕێزان نزیکەی ١٠٠ دۆنم پوش و پاوان سوتا، بەڕێوبەرایەتی دارستانیش دەڵێت، کە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە، کردنەوەی ئاگر بووە لەلایەن گەشتیارانەوە.
لەجیاتی حکومەت دوو هاوڵاتی شارۆچکەکەیان خاوێن دەکەنەوە
بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە، کۆمپانیای گارێکس کاری خاوێنکردنەوەی شارەزووری ڕاگرت و زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە شارۆچککەدا کۆبووە، گەنجێک و پیاوێکی بەتەمەنیش بە خۆبەخشانە زڵ و خاشاکەکە هەڵدەگرنەوە و دەیڕژن.
شوێنە گەشتیارییەکانی کفری پاک دەکرێنەوە
بە مەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگە و کۆکردنەوەی پاشماوەی گەشتیاران، هەڵمەتێکی پاککردنەوە لە بەنداوی باوە شاسوار و ناوچە گەشتارییەکانی دیکەی شارۆچکەی کفری بەڕێوەچوو.
بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە خاونێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک ڕاگیرا
کۆمپانیای گارێکس، کە کاری کۆکردنەوەی خاشاک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجام دەدات، کارەکانی لە چەند ناوچەیەک ڕاگرت، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەش دەڵێت: هۆکارەکەی خەرجنەکردنی پارەیە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.