جۆری گەڕان

كۆی بابەتەكان

ئەو پێشمەرگانەی داوای بەهاناوەچوونیان كرد یەكێكیان سزا دراو یەكێکیشیان بێهۆشە

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێك لە پێشمەرگەكانی فەرماندەی هەڵگوردی سەر بەیەكەی ٨٠ی هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراق، لە یەكێك لە ڕەبایەكانی "بەردی تەشی ڕێس" لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران لەناو بەفردا گیریان خواردبوو داوا بەهاناوچوونیان…

هاوڵاتیانی هەولێر لە کەرکوک و موسڵ غاز دەکڕن

قەیرانی غاز لە هەرێمی کوردستان بەردوامیی هەیە و هاوڵاتیانی هەولێر ناچار دەبن بە بڕە پارەیەکی زیاتر غاز لە کەرکوک و موسڵ بکڕن، پارێزگاریش دەڵێت: شەوانە تەقە لە تانكەرەكانی هێنانی غاز دەكرێت و کێشەکە پەیوەندیی بە حکومەتەوە هەیە.

“بۆ شکاندنی تەواوەتیی ئامانجی دووژمن دەبێت چالاکیی بەردەوام بێت”

ژنانی چالاکوان لە گەرمیان، کە ساڵێک لەمەوبەر لەدژی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی مانگرتنیان ئەنجامدا، ڕایدەگەیەنن، پلانگێڕیی ۱٥ی شوبات بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد بوو، بۆیە پێویستە تا پوچەڵکردنەوەی ئامانجی دووژمن بەتەواوەتیی،…

گەلەکۆمە شوومەکەی ١٥ی شوبات و تێکۆشان لە بەرامبەریدا..١

هێزە هەژموونگەراکان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ویستیان کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بهێنن، کە ئۆجالان و پەکەکە پێشەنگایەتیی دەکەن، بەڵام بەرخۆدانی گەلی کورد ئەو پیلانانەی پوچەڵکردووە، دوای ٢١ساڵ بەردەوامبوونی گۆشەگیریی، ئێستا فکرەکانی…