جۆری گەڕان
كۆی بابەتەكان
کۆمیتەی ئازادیی بۆ ئۆجالان بانگەوازیی بۆ خۆپیشاندانی سبەینێ دەکات
سبەینێ خۆپیشاندانێکی فراوان دژ بە ڕفاندنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ئەنجام دەدرێت و تێیدا ڕفاندنەکەی و گۆشەگیرکردنی شەرمەزار دەکرێت، لەسەر دوایین ئامادەکارییەکانیان، کۆمیتەی ئازادیی بۆ ئۆجالان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا زانیارییان…
کژار: گەلەکۆمە قووڵکردنەوەی شەڕێ جیهانی سێیەمە
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو هێزە گەلەکۆمەکەرەکانی شەرمەزارکردووە و ڕایدەگەینێت، کە گەلەکۆمە قوڵکردنەوەی شەڕی جیهانی سێیەمە لەسەر خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتیش لە کوردستان.
هەولێر، لە خۆپیشاندانێکدا گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا
لە شاری هەولێر، بە وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو، تێیدا گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی و گۆشەگیریی سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا.
لە مارع و عەزاز ٩ چەتە کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە عەزاز و مارع لە چەند چالاکیدا دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٩ چەتە کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
خانەوادەی ئۆجالان داواکارییان بۆ دیدار پێشکەشکرد
خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و سێ زیندانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، بۆ ئەوەی لە ئیمرالی چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی شاری بۆرسایان کرد و داواکاریی دیداریان پێشکەشکرد.
لە بناری قەندیل’یش ڕفاندنی ئۆجالان شەرمەزار کرا
بە ڕێپێوانی هاوڵاتیان، لە گوندی شەروێت'ی بناری قەندیل گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا.
بانگهێشتنامە بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەینێ بڵاوکرایەوە
گروپێک لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادی لە شاری سلێمانی، هەڵمەتێکیان بۆ بڵاوکردنەوەی کارتی بانگهێشتنامە بۆ بەشداری هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێ ئەنجامدا، کە بڕیارە دژی ڕفاندنی ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
سوپای تورک برادۆستی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، بەچڕی بۆردوومانی دەڤەری سیدەکانی کرد و بەهۆیەوە ڕێگای هاتووچۆی هاوڵاتیان گیراوە.
لەسەیدسادق بەڕێپێوان پیلانگێڕیی١٥ی شوبات شەرمەزارکرا
لە ٢٢مین سڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، لە سەیدسادق ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجامدرا و تێیدا ئیدانەی ئەوپیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە کرا و دواکرا بۆ ئازادکردنی ئۆجالان هەموو تاکێیکی کورد بە ئەرکی خۆیان هەستن و فشار…
کەنەکە: گەلی کورد بەتێکۆشان پلانگێریی ١٥ی شوباتی پوچەڵکردەوە
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – كەنەکە، لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ٢١ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەکیی ١٥ی شوباتدا تێپەڕێ، لەماوەی ئەو ٢١ ساڵەدا دوژمنان و هاوپەیمانانی نەیانتوانی نە…