دووشەممە, 13 ينا 2020 – 07:33 ڕۆژنیوز – هاوڕێ كرێكار
لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و لە کەناری ڕووباری سیروان، چەندین کارگەی چەو و لم هەیە، بەهۆی تێکدانی سروشت و ژینگەی ناوچەکە، لە ماوەی ڕابردوودا بە بڕیاری ئیدارەی ناوچەکە، کارکردنی ئەو کارگانە لەسەر ڕووبارەکە ڕاگیران، بەڵام دووبارە کارگەکان دەستیانکردەوە بە کار.
بە تەنها لە ساڵی ڕابردوودا ٣٧ سه‌رپێچی له‌سه‌ر ٢٦ خاوه‌ن كارگه‌ی چه‌و و لم لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیانەوە تۆماركراوه و سزای هەندێکیان دراوە، لە نوێترین بڕیاریشدا سەرجەم ئەو کارگانەی چەو و لم لەسەر ڕووباری سیروان کار دەکەن، تەواوی ئەو زیانانەیان پێ چاکدەکرێتەوە کە بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکەیان گەیاندووە.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت وكانزاكانی گه‌رمیان بۆ ڕۆژنیوز وتی: بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ڕووباری سیروان و ڕێگریكردن له دووباره به‌لاڕێدابردن و تێكدانی ژینگه‌ی ناوچه‌كه، ئامێری كه‌ساره به سه‌رجه‌م کارگەکانی چه‌و و لم داده‌نێین.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان باس له‌وه‌شدەکات، هه‌ركارگه‌یه‌كی چه‌و و لم به‌شێوه‌ی نایاسایی كاربكات و مۆڵه‌تی فه‌رمی نه‌بێت، به‌پێی یاسای ڕێكخستنی وه‌به‌رهێنانی كانزایی سزا ده‌درێت، به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه چه‌و و لمه‌ی به نایاساییی هه‌ڵیگرتووه.
چالاکوانێکی بواری ژینگەش داوا دەکات، سزای كارگه‌كان بدرێت و داواکاریشە لەوە زیاتر ژینگەی ناوچەکە تێکنەدرێ و ڕێڕەوی ڕووباری سیروان بخرێتەوەسەر ڕێگەی خۆی بەهۆی ئەوەی کە ئێستا لە لایەن ئەو کارگانەوە تێکدراوەو ڕێڕەوەکەی لە چەندین لاوە گۆڕاوە.
ئازاد ئه‌حمه‌د چالاکوان بە رۆژنیوازی وت، کارگەکانی چەو و لم، هۆكاری له‌ناوبردنی ڕێژەیەکی زۆری سەوزایین له ناوچەکە، هەروەها پێیوایە سروشتی ناوچەکە لەبارە بۆ کەرتی گەشتوگوزارو ڕاکێشانی گەشتیار، بەڵام کارگەکان نەک سیمای ناوچەکەیان تێکداوە، بەڵکو بونەتە هەڕەشە لەسەر ژینگەی ناوچەکەو ئەو ڕێژە سەوزاییەش کە ئێستا هەیە.
ک.س