کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٢ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.