ڕۆژەڤی ١٦-٩-٢٠٢٠

-لە بینای پەرلەمان لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ٢:٠٠…بەڤیدۆ

-لە سەنتەری گەنجانی کەلار پێشەنگایەکی شێوەکاریی دەکرێتەوە، کاتژمێر ٤:٠٠…بەڤیدیۆ

-کەمپەینێک بۆ سەوزکردنی شاخی گۆیژە ڕادەگەیەندرێت، لە ئۆفیسی سەرەکیی پارتی سەوزی کوردستان لە شاری سلێمانی..کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

نوێنه‌ری به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی گه‌رمیان داوای هاوهه‌ڵویستی دەکەن بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان و دەڵێن، دەوڵەتی توركیا له ‌داگیركردنی زیاتری باشوور، ئامانجی ناشیرینكردنی په‌كه‌كه‌یه‌ له ‌نێو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، دووپاتیشیدەکەنەوە کە پەکەکە هێزێكی نیشتیمانییه‌…بەڤیدیۆ

هەرچەندە بەپێی دەستووری عێراق دەبێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێر تا ٤٨ کاتژمێر لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە دەستگیرکراودا بکرێت، بەڵام دەستگیرکراوانی هەولێر و بادینان هەندێکیان زیاتر لە دوو مانگە دەستگیرکراون تا ئێستا دادوەریان نەبینیوە.

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە گرنگی دەزانێت، کە لایەنەکان بەدەم پەیامەکەی کەجەکەوە بڕۆن بۆ پێکهێنانی یەکێتیی و یەکڕیزیی و پەیامەکە بە “پەیامێکی بەرپرسیارانە بەرامبەر بە خاک و نیشتمان و نەتەوە و خەڵکی کوردستان” دادەنێت…بەڤیدیۆ

-وەرزی هەڵكەندی پیاز لە شارەزوور دەستیپێكردووە، جوتیارانیش نیگەرانن لەوەی بەهۆی هاوردەكردنی پیازی دەرەكیەوە، بەرهەمەكانیان پارە ناكات…بەڤیدیۆ

-ل لوقمان، ئەو کچەی لە تەمەنی هەشت ساڵییدا دەستدرێژی کرایەسەر دوای چەند جارێک ئازادکردنی تۆمەتبارانی و دواتر لەژێر فشاردا دەستگیرکردنەوەیان، سەرەتای ئەم مانگە بە بیانووی نەبوونی بەڵگە دادگای هەولێر تۆمەتبارانی ئازادکرد، ئەمەش ناڕەزایی توندی هاوڵاتیان و ژنانی چالاکوانی لێکەوتووەتەوە…بەڤیدیۆ

Comments are closed.