نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ سەوز دەکرێت

چوؤرشەممە, 18 ينا 2017 – 12:58 

ڕۆژنیوز – عەلی قادر

بۆ سەوزکردنی نەخۆشخانەی نوێی شەهیدانی قەڵادزێ، ڕێکخراوێک ١٠٠ نەمام-یان لە لەباخچەی نەخۆشخانەکەدا ناشت.

ئەمڕۆ بەئامەدەبوونی هاوکاری هەریەک لە بەرپرسانی دەڤەرەکە و لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە، بۆ سەوزکردنی نەخۆشخانەی نوێی شەهیدانی قەڵادزێ، ڕێکخراوی هۆشیاری و ژینگە پارێزی قەڵادزێ ١٠٠ نەمامی جۆراوجۆریان لە باخچەی نەخۆشخانەکەدا ناشت.

دەربارەی پڕۆژەکە ئەندامی دەستەی سەرپەرشتی ڕێکخراوەکە هەرێم حەسەن، بە ڕۆژنیوزی وت:” ئامانجی ڕێکخراوەکەی ئێمە هۆشیارکردنەوی هاوڵاتیان و سەوزکردنی ناوچەکەمانە، هەر بۆیە دوای ئەوەی کە ئێمە هەستمانکرد کە نەخۆشخانەکە ڕێژەی سەوزایی کەمە، پێویستی بە سەوزایی زیاترە، بۆیە ئێمە بە چەند قۆناغێک دەستمانکرد بە پڕۆژەی سەوزکردنی نەخۆشخانەکە”.

وتیشی:” سەوزکردنی باخچەی نەخۆشخانەکەش قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکەمانە، قۆناغی یەکەم و دووەمی پڕۆژەکەمان دەروازەی نەخۆشخانەکەبوو”.

س.ح

Leave A Reply