وڵاتێکى ئەندامى ناتۆ فڕۆکەى جەنگى بۆ ئۆکراین دەنێرێت

سەرۆکى پۆڵندا ڕایگەیاند، ئێمە وەک یەکەم وڵاتى ئەندامى ناتۆ بڕیارماندا دوو فڕۆکەى جۆرى مێگ ٢٩ ڕەوانەى ئۆکراین بکەین، دەشڵێت، ئامانج لەو هەنگاوەمان ئەوەیە کێڤ بەرپەرچى هێرشە ئاسمانیەکانى ڕووسیا بداتەوە.

ئەدرۆییە دۆدا سەرۆکى پۆڵەندا ڕایگەیاند، ئێمە وەک یەکەم وڵاتى ئەندامى ناتۆ بڕیارماندا دوو فڕۆکەى جۆرى مێگ ٢٩ ڕەوانەى ئۆکراین بکەین .

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو جۆرە فڕۆکەى بۆ ئۆکراینى دەنێرین دیزاینەکەى سۆڤێتیە و ئامانج لەو هەنگاوەمان ئەوەیە کێڤ بەرپەرچى هێرشە ئاسمانیەکانى ڕووسیا بداتەوە.

جێگەى ئاماژەیە، مانگى ڕابردوو پۆڵەندا ١٤ تانکى لێۆباردى ئەڵمانیى پێشکەشى ئۆکراین کرد .

ئ.م

Comments are closed.