دوای ئاگربەستەکەى حەماس ئیسرائیل هێرشی چڕ دەکاتە سە رەفەح

ناوەندی هەواڵەکان

هەرچەندە حەماس ڕازیبوونى خۆی بە ئاگربەست ڕاگەیاند، بەڵام ئیسرائیل لەسەر هێرشەکانى خۆی بەردەوامە و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت: شاندێک دەنێرینە میسر.

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەى حەماس ئاگربەست قبوڵ نەکان شاند ڕەوانەى میسر ناکەن و هێرشەکانیان ڕاناگرن، بەڵام ئێوارەى ئەمڕۆ حەماس بڕیاریدا ئاگربەست قبوڵ بکات و بۆ ئەو مەبەستەش قەتەری ئاگادار کردەوە کە ئامادەن بۆ ئاگربەست.

دوای ئەو بڕیارە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو جارێکی دیکە ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتى رەفەحەوە هێرشێکی فراوانى ئەنجامدا و تائێستاش هێرشەکە هەر بەردەوامە.

هەر ئەمشەو بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ڕایگەیاند: شاندێک دەنێرینە میسر بۆ گفتوگۆگردنی دانوستانەکان.

هاوكات به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ میدیاکانى ئەمریکای ڕاگه‌یاندووه‌، ئیسرائیل تاوتوێی پڕۆژه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ ده‌كات كه‌ حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه‌.

ئاشکراشی کردوە، پڕۆژه‌كه‌یان پێ گه‌یشتووه‌ و تاوتوێی ده‌كه‌ن، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه‌.

ماوەی چەند مانگێکە هەوڵ و گفتوگۆی چڕ و پڕ هەیە بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست لەلایەن ئەمریکا و قەتەر و وڵاتانى دیکە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون، ئەمڕۆ کە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر رەفح دەست پێکرد، بۆیە دوای چەند هێرشێکی ئیسرائیل حەماس بە ئاگربەست ڕازی بوو.

سبەینێ هەشت مانگ بەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا تێدەپەڕێت، بەپێی نوێترین ئاماریش وەزارەتی تەندرووستی غەزە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٦٨٣ هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٨ هەزار ٧٨ كەسیش برینداربوون.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

هـ.ح

Comments are closed.