فیلمی “کیسەڵەکانیش دەفڕن”  دووبارە لە ڕیزبەندی فیلمە جیهانییەکاندایە

فیلمی کوردیی سینەمایی “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد “بەهمەن قوبادی” لە تەنیشت دەرهێنەرە ناودارەکانی سینەمای جیهان لە ڕیزبەندی ٣٠ فیلمی دیاری جیهانیدایە،کە دژی شەڕ بەرهەمهێندراون.

فیلمی سینەمایی کوردیی “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی سینەماکاری بەئەزموونی کورد “بەهمەن قوبادی” تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداریی کردووە و زیاتر لە ٥٠ خەڵاتی جیهانی دەستهێناوە، بەمدوایانە لە لایەن ماڵپەڕی سینەمایی “ستار لۆکاڵ میدیا” لە ڕیزبەندی ٣٠ فیلمی دیاری جیهانیدایە،کە دژی جەنگ و شەڕەکان بەرهەمهێندراون.

“کیسەڵەکانیش دەفڕن” فیلمێکی جەنگیی درامی کوردییە، لەلایەن بەھمەن قوبادییەوە کاری نووسین، بەرھەمھێنان، و دەرھێنانی بۆ کراوە، فیلمەکە سۆران ئیبراھیم، ئاواز لەتیف، سەدام حوسێن فەیسەڵ، ھێرش فەیسەڵ ڕەحمان، عەبدولڕەحمان کەریم، ئاژیل زێباری ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگڕێن، چیرۆکی فیلمەکە کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ عێراقە و دەربارەی سێ منداڵی پەنابەرە، لەسەر سنووری عێراق-تورکیا، کە چاوەڕوانی ڕوخانی ڕژێمی بەعسن.

ش. ئـ

Comments are closed.