کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانى شەودا لە هەندێ شوێن ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوایی نیوەرۆ لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم .

دەشڵێن، ئەمرۆ بەراوردو بە دوێنێ پلەکانى دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوایی نیوەرۆ لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەى پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

ئ.م

Comments are closed.