ڕۆژەڤ

– بەدروشمی هیوایەک بۆ بنیادنانەوە هەناسەیەک بۆ ژیانەوە بەچاودێری قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق، بەشی ڕۆشنبیری و هونەری قەزای سەیدسادق و گروپێک لەچالاکوانان، کاتژمێر ١:٣٠ مەراسیمی ٣٥هەمین ساڵیادی خاپوورکردنی سەیدسادق بەڕێوە دەچێت.

– کاتژمێر ٢:٣٠ لە هۆڵی خاک لە سلێمانى دیداری هەڵبژاردن ساز دەکرێت کە لەلایەن تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانییەوە ڕێکخراوە، بۆ هەریەکە لە مەریوان عارف عەلی  و زمناکۆ جەلال و نەوزاد ساڵح محمەد و ئارام جەمال.

– دیداری ئین سلێمانی کاتژمێر ٥ی ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ سێ هونەرمەند لە هۆڵی تەلاری هونەر ڕێکدەخات.

– دیداری ئین سلێمانی کاتژمێر ٦:٣٠ لە پارکی ئازادی فیلمی سڵاو پێشمەرگە نمایش دەکات.

– لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی کاتژمێر ٣:٣٠ مەراسیمی ناساندی کتێبی هەڵەبجە و موزیک بیرەوەری و یادی ئازاد ساڵح ریکدەخات و تیپی موسیقای شنرویش کۆنسێرێتێک ڕیک دەخات.

 

 

 

Comments are closed.