سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەشی سەرەکی بودجەی ئەمساڵ بۆ بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق تەرخان دەکرێت، هاوکات داواشی لەلایەنە سیاسیەکان کرد ناکۆکییەکان وەلابنێن لەپێناو ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان.
محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی لوتکەی بەغدا ڕایگەیاند: بەشی سەرەکی بودجەی ئەمساڵ بۆ بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق تەرخان دەکرێت، هەروەها داوای لەلایەنە سیاسیەکان کرد ناکۆکیەکان وەلابنێن لەپێناو ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان.
لەبەشێکی تری قسەکانی سودانی لەپانێڵی گفتوگۆی بەغدا کە تایبەت بوو بەقسەکردن لەسەر عێراق دوای ٢٠ ساڵ سودانی وتی: لەم کابینە نوێیەی عێراقدا پێویستە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بەهاوڵاتیان بکرێت و کاریشمان لەسەرکردووە تاخزمەتی زیاتری هاوڵاتیانی عێراقی بکەین.
ئەم قسانەی سودانی، لەکاتێکدایە، لەئێستادا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ لەپەرلەمانی بەغدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و ماددەکانی ١٢ و ١٣ و ١٤ پەیوەستن بەپشک و بەشە بودجەی هەرێم لەبەغدا و ڕێکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند.
بـ. ئـ
Comments are closed.