ناوەڕۆكی ڕێككەوتنە ئەمنییەکەى نێوان عێراق و ئێران ئاشكرا كرا

ناوەندی هەوالًەكان

شارەزایەكی سیاسی ڕایگەیاند، بوونی ئێران و دەستێوەردانی لە دامەزراوە گرنگەكانی عێراق گەیشتووەتە ئاستێك، كە ئێران پێویستی بە هیچ یاداشت و ڕێككەوتنێك نییە، سەرچاوەیەكیش لە حكومەت دەڵێت، ڕێككەوتنەکە بۆ هەماهەنگی و پاراستنی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و چەسپاندنی هاریكارییە لە چەند بوارێكی ئەمنیدا.

سەرچاوەیەكی حكومی، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات، بە ئاژانسی ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند: ڕێككەوتنی نێوان عێراق و ئێران بۆ هەماهەنگی پاراستنی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و چەسپاندنی هاریكارییە لە چەند بوارێكی ئەمنیدا.

باسیلەوەشکرد: عێراق ڕەتیدەكاتەوە خاكەكەی بەكاربهێنرێت بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەها ڕەتیدەكاتەوە هێرش بكرێتە سەر سەروەری عێراق و بوونی گروپە چەكدارەكان لە خاكی عێراقدا .

ئاماژەی بەوەشكرد: دەقی ڕێككەوتنەكەى نێوان هەردوو وڵات بریتییە لە بەهێزكردنی هاریكاری بەرگری و سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ گرنگیدان بە پرسەكانی ئاسایشی سنووری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێران پاڵپشتی ستراتیژی، زانیاری و تەكنیكی پێشكەش بە عێراق دەكات، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی ڕێككەوتنەكە كردووەتەوە لە پێكهێنانی چوارچێوەیەك بۆ هاوكارییە سەربازی و ئەمنییەكانی داهاتووی نێوان هەردوو وڵات.

الجمالي يؤكد التزام الاطار التنسيقي بدعم البرنامج الحكومي للسوداني -

عەلی جەمالی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: پابەندبوونی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانی لە بەرنامەی حكومەتی سودانی دوپاتکردەوە و ئەو ڕێككەوتنەی، كە لەگەڵ ئێران واژۆ كراوە، دەتوانێت كۆتایی  ڕیشەیی بە ئەو چالاكییانە بهێنێت، كە لەلایەن هەندێك گروپەوە ئەنجام دەدرێن.

ڕوونیشیكردەوە: هەر گرژییەك یان قەیرانێك لە سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتدا ڕووبدات، سەقامگیری و ئاسایشی هاوڵاتیان لە ناوچەكە تێكدەدات و پرۆسەی گەشەپێدان لەناو شارەكانیش تێكدەچێت و ئەم ڕێككەوتنەش دەرئەنجامی چوار مانگ گفتوگۆکردنى نێوان هەردوو وڵات بووە.

الكبيسي يعلق على مذكرة القبض الصادرة بحقه: هذا هو السبب

هەروەها، یەحیا كوبەیسی، شارەزای سیاسی بۆ ڕۆژنیوز وتی: بوونی ئێران و دەستێوەردان لە دامەزراوە گرنگەكانی عێراق گەیشتووەتە ئاستێك، كە ئێران پێویستی بە هیچ یاداشت و ڕێككەوتنێك نییە و هەزاران ڕاوێژكاری سەربازیی ئێرانی سەر بە سوپای قودس لە زۆربەی شوێنە سەربازییەكانی عێراقدا هەین، كە لەگەڵ هێزەکانى عێراق شەڕیان كردوە .

باسی لەوەشكرد: ئەو بۆشاییە ئەمنییەی، كە بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ساڵی ٢٠٠٩دا دروستبوو، دەرفەتێكی زێڕینی بۆ تاران ڕەخساند، كە ڕۆڵی سەربازی خۆی لە عێراقدا بەهێزتر بكات، بە بیانووی یارمەتیدان بۆ ڕێكخستنی توانا سەربازییەكان لەبارەى پاراستنی ئاسایشی وڵات.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەژێر سەرپەرشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێككەوتنێكی هاوبەشی ئەمنی لەگەڵ ئێران واژۆكرا، بەو پێیەی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقە و عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران ڕێككەوتنەكەیان واژۆكرد، ڕێكەوتنەكەش بریتییە لە هەماهەنگی لەبارەى پاراستنی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات.

ه.ئ

Comments are closed.