هەپەگە: سوپای تورك ١٠٤ جار سەنگەرەكانی بەرخودانی بۆردومان كرد

سەرباری ئەوەی بە هۆی بومەلەرزەكەی ٦ی شوباتەوە، هێزەكانی گەریلا چالاكییە سەربازییەكانیان ڕاگرتووە، بەڵام هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورك بەردەوامە لە هێرشەكانی و دوێنێ ١٠٤ جار سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بۆردومان كردووە.

ئەمڕۆ هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری هێرشەكانی دوێنێی دەوڵەتی داگیركەری تورك، بۆ سەر ناوچەكانی بەرخۆدان بڵاوكردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورك بەردەوامە لە هێرشەكانی و دوێنێ ١٠٤ جار سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بۆردومان كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هەپەگە زانیارییەكانی وردی لەسەر هێرشەكانی سوپای داگیركەری توركی بەم جۆرە بڵاوكردووەتەوە:

٢١ی ئادار، گۆڕەپانی بەرخودانی گردی جودی یەك جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كرا.

٢١ی ئادار، گۆڕەپانی بەرخودانی گردی جودی و شاخی ئێف ئێم، لە گۆڕەپانەكانی دۆڵی لۆلان، گردی شەهید كامەران و گردی شەهید حەقی خواكورك و لە گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەكانی بەرخودانمان، ١٠٣ جار بە كاتیوشا، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردومان كران.

ڕ.ڕ

Comments are closed.