رۆژ نیوز – ناوەندی هەواڵەکان
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، داوا دەکات بە کردەیی، رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو بگیرێتەبەر، دەشڵێت: ڕووبارەکانی دیجلە و فورات یەکێک لە گەورەترین شارستانییەتییەکانی بە جیھان بەخشیوە
ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، بەبۆنەی رۆژی جیھانیی ئاوەوە تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یادی ڕۆژی جیھانی ئاو دەکەنەوە، ھەزاران ساڵ لەمەوبەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات سودیان بۆ گەلانی ناوچەکە ھەبوە، ھەروەھا یەکێک لە گەورەترین شارستانییەتییەکانی جیھانیان پێبەخشیون.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، وتیشى: ڕوبارەکانی دیجلە و فورات یەکێک لە گەورەترین شارستانییەتییەکانی بە جیھان بەخشیوە و داوایشی کردوە کە لەم ھەلومەرجە دژوارەدا بە کردەیی، رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو بگیرێتەبەر.
رۆژی ٢٢ی ئاداری ھەمو ساڵێک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بە رۆژی جیھانی ئاو ناسێندراوە و تێیدا داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت ئاو بەفیڕ نەدەن.
Comments are closed.