لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکادا لە سوریا هەشت کەس کوژران

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە سوریا شەش چەکداری لایەنگری ئێران و دوو چەکداری دیکە کوژران.

 وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە دوێنێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکەی هێزەکانیان لە سوریا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا و بەڵێندەرێک و پێنج سەربازی دیکەش بریندار بوون و لەکاردانەوەدا مۆڵەتیانداوە بە ئەنجامدانی هێرش لەلایەن هێزەکانیانەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان ئیرانی بووە و بەیانی ئەمڕۆش ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، لەئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا کە شەوی ڕابردوو کۆگایەکی چەکیان لە بوکەمال لە سنوری دێرەزۆر کردووەتە ئامانج.

ڕێکخراوەکە ڕونیکردووەتەوە لەو هێرشەی هێزەکانی ئەمریکادا، شەش چەکداری لایەنگری تاران کوژراون، هاوکات دوو چەکداری دیکەش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کوژراون.

 ها-ع

Comments are closed.