عێراق لەبارەى خاڵەسنوریەکان هۆشداری دیکە دەدات بە هەرێمی کوردستان

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی خاڵە سنوریەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم بریارەکانیان لەخاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن.

عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی خاڵەسنوریەکانی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم بریارەکانی باج و گومرگیش لە خاڵەسنوریەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن و لەگەڵ هەرێم کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربن.

ئەو بەرپرسە باڵای عێراق وتیشی، بەمەبەستی گەرەنتیکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت دەستەکەمان بەدواداچون بۆ ئەو بڕیارانە دەکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد بریاری سەپاندنی باجی گومرگی نوێ لەدوای دەرچوونیانەوە جێبەجێدەکرێن.

لەبارەی خاڵەسنوریەکانی هەرێمەوە سەرۆکی دەستەی خاڵەسنوریەکانی عێراق وتیشی بریارەکان لەهەرێم جێبەجێ دەکرێن و لێکتێگەیشت لەگەڵ نوێنەرانی هەرێم واژووکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ئەومەبەستەش زەمینەسازی تەواوکراوە.

Comments are closed.