شوانێك بەهۆی هەورەبروسكەوە گیانیلەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

ئێوارەى ئەمڕۆ شوانێكی تەمەن ٣١ ساڵان، لە سنووری پارێزگای كەركووك، بەهۆی هەورەبروسكەوە گیانیلەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شوانێكی دانیشتووی گوندی عەبادەی شارەدێی تازەی سەر بە پارێزگای كەركووك، لە كاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەی هەورە بروسكە لێیدا و گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو شوانەی گیانیلەدەستداوە ناوی (ڕامی تەها)یە و تەمەنی ٣١ ساڵانە.

هـ.ح

 

Comments are closed.