ڕۆژنامەیەکى بەریتانى: هەرێم بەنهێنى پارەى قەرەبوەکەى دەوڵەتى تورک دەدات

ماڵپەڕی مێدڵ ئێست ئای بەریتانی بڵاویکردەوە، رەنگە تورکیا چەند سەد ملیۆن دۆلارێک وەک قەرەبووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بداتە عێراق، بەڵام حکومەتی هەرێم بەڕێککەوتنی نهێنی قەرەبووی تورکیا دەکاتەوە.

ئەمڕۆ ماڵپەڕی مێدڵ ئێست ئای بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رەنگە تورکیا چەند سەد ملیۆن دۆلارێک وەک قەرەبووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بداتە عێراق.

لە بەشێکى دیکەى ڕاپۆرتەکەى ئەو ماڵپەڕە بەریتانیەدا هاتووە، بەڵام حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنی نهێنی قەرەبووی ئەو پارە دەکاتەوە، کە تورکیا دەیدات بە عێراق.

ڕۆژى ٢٤ ى ئەم مانگە عێراق سکاڵا نێودەوڵەتییەکەی پاریسی لە تورکیا و هەرێمی کوردستان بردەوە و تورکیاش بڵاویکردەوە، ڕێز لە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دەگرین و حکومەتی هەرێمیش ئاماژەى بەوەکرد، ئەم بریارە کاریگەری ناکاتە سەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا.

ساڵی ٢٠١٤ حکومەتەکەى حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، لە دادگای نێودەوڵەتی دژی توركیا تۆماری كردووە، داوای قەرەبووی دارایی بە بڕی ٢٦ ملیار دۆلار كرد، بەهۆی كڕینی نەوتی هەرێمی كوردستان بەبێ مۆڵەتی حكومەتی عێراق.

ئ.م

Comments are closed.