ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران گەیشتە ئاستێکى مێژوویى

ناوەندی ئاماری ئێران بڵاویکردەوە، ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی دووەمی بەهاری ئەمساڵ لە وڵاتەکەمان بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە ٥٥.٥% زیادیکردووە.

ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی دووەمی بەهاری ئەمساڵ لە وڵاتەکەمان بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە ٥٥.٥% زیادی کردووە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى ناوەندی ئاماری ئێراندا ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستادا نرخى هەندێک جۆری خۆراک بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیاتر گران بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى ئامارى دامەزراوە جیاوازەکانى ئێران یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە ژێر هێڵی هەژاری ڕەهادا دەژین .

ئ.م

Comments are closed.