وێڕای هێرش و ڕێگرییەکان گەڕانەوەی خەڵک بۆ شنگال بەردەوامە

ئیبراهیم ئێزدی

وێڕای هەموو هێرش و پلانگێڕییەکانی سەر شەنگال، گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکانی  کامپەکانی باشووری کوردستان، بۆ زێدی خۆیان لە شنگال بەردەوامە و شەش خێزان لە کامپی بێرسیڤی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان سکێنی و دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن.

گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال، بۆسەر ماڵوحاڵ و زێدی خۆیان بەردەوامە و کۆمەڵێک خێزان لە کامپەکانی باشووری کوردستانەوە، گەڕانەوە، بۆ گوندەکەی خۆیان بەناوی سکێنێی سەربە ناوچەی تل عوزێر لە شنگال، ئەو خێزانانە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن.

عەلی خدر
عەلی خدر

عەلی خدر، لە پاش نۆ ساڵ ئاوارەیی کامپەکان، گەڕاوەتەوە سەر زێدی خۆی و دەیەوێت ژیانێکی نوێ دەستپێبکاتەوە لە گوندەکەی خۆی و لەم بارەیەوە دەڵێت: هەتا لە کامپەکان بین و لەدەرەوە بژین هەر میوانی خەڵکین، چونکە ئێستا سەقامگیریی دروستبووە لێرە، دەرفەتمان بۆ ڕەخسا و بڕیارماندا بگەڕێینەوە بۆ شنگال، گەر خزمەتگوزاریی باشتر بکرێت خەڵکێکی زیاتر دەگەڕێنەوە، ئێستا خەڵکێکی زۆر دەیەوێت بگەڕێتەوە، بەهۆی خوێندنی منداڵەکانیانەوە ناتوان بگەڕێنەوە، گەر وەرزی خوێندن کۆتایی پێبێت ئەوانیش دەگەڕێنەوە.

نەخۆشخانەی گوندی سکێنێ، کە خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکە دەکرد، لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١دا، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان کرا و خاپوور بوو، ئێستا ئەو گوندەو دەوروبەریی بێ نەخۆشخانەن.

ب.گ

Comments are closed.