ناوەندی هەواڵەکان
جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرھێنان لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بودجەی دیاریکراوی وەبەرھێنان لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا لە ئاستی پێداویستی و خواستی پارێزگاکاندا نییە، دەشڵێت: دواکەوتنى پەسندکردنى بودجە بەهۆی بابەتى سیاسییەوە.
حسێن سەعبەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا، ٤٠ بۆ ٤٥ ترلیۆن دینار وەک بودجەی وەبەرھێنان دیاریکراوە کە ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە و لە ئاستی پێداویستی و خواستی پارێزگاکان نییە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان و لە چوارچێوەیەدا کێشەی زۆر دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لە چارەسەر سەرەکییەکان بۆ کەمککردنەوەی کورتھێنان و کاراکردنی کەرتی تایبەت ئەوەیە بەشێک لە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێتە کەرتی تایبەت و لەلایەن ئەوانەوەی جێبەجێ بکرێن.
جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرھێنان جەختیشیکردوەتەوە، بودجە کراوەتە بابەتێکى سیاسیی و ئەوەش وەک هەر بابەتێکی دیکە کەوتووەتە دەست حزبە سیاسییەکان، بۆیە پەسندکردنى دواخراوە.
ه.ح
Comments are closed.