بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لە ئەفغانستان هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا توانیویانه ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سوپای ئێران له‌سه‌ر سنوور له‌ناوببه‌ن و دەڵێن: ئه‌گه‌ر شێخه‌كانمان رێگه‌مان بده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌گرین.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر سنوور لەگەڵ وڵاتی ئێران ڕایگه‌یاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سوپای پاسدارانی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانیان له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سوپای پاسداران توانای به‌رگریی به‌هێزیان نییه، به‌ڵكو “سوپای ئه‌و وڵاته سوپایه‌كی لاوازن.
له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌بدولحه‌مید خوراسانی، سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌فغانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندووه، “هێزمان تاقی مه‌كه‌نه‌وه، ئێوه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتگیری ده‌كرێن، ئێمه موسڵمانی راسته‌قینه‌ین”، هه‌روه‌ها هۆشداری داوه‌ته ئێران و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌گه‌ر شێخه‌كانیان رێگه‌یان پێ بده‌ن، ده‌ست به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌گرن.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان باسی له‌وه كردووه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی پێكدادانه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران له‌سه‌ر سنووره‌كان، تا ئێستا دوو سه‌رباز له هه‌ردوولا كوژران، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاندووه، دوو سه‌ربازییان كوژراوه، هاوكات ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران كوژرانی سێ سه‌ربازیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هەر ئەمڕۆ كیومه‌رس حه‌یده‌ری، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستان به ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه وشكاییه‌كانی سوپای ئێران و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووردایه.
ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، لە نزیک بنکەی سنووریی ساسولی لە شارۆچکەی هیرمەندی سەربە پارێزگای سیستان-بەلوجیستانی ئێران، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سنووری تاڵیبان و پاسەوانی سنووری ئێران روویداوە.
ر.س
Comments are closed.