دواین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا

دوای تەواو بوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان کراوە ، بەپێی داتای دوو ئاژانسی سەر بە سەرۆکایەتی تورکیا جیاوازی لەنێوان هەردوو کاندیدەکە زۆر کەمە

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی نێوان دوو دەزگای میدیایی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کە نزیکن لە سەرۆک کۆماری تورکیا، داتاکان بەبەراورد بە کەمال کلیچدارئۆغڵۆ جیاوازن و بەڵام جیاوازییەکانیان زۆر کەمە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئەنەدۆڵ کە میدیای فەرمی تورکیایە و سەر بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بڵاوکردوەتەوە، ئەردۆغان لە پێشە، بەڵام بە گوێرەی ئاژانسی ئانکا کە سەر بە هاوپەیمانی میللەتە و نزیکە لە سەرۆک کۆمار،کڵیچدار لە پێشترە بە رێژەیەکی زۆر کەم .

هاوکات بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی ئاژانسی ئەنەدۆڵ ئەردۆغان ٥٥٪ دەنگەکانی بەدەستهێناوە هەروەها کلیچدارئۆغڵۆ ٤٤.٢٪ دەنگی لە کۆی ٥٥٪ ئەنجامی کردنەوەی سندوقەکان بەدەستهێناوە .

بەپێی داتاکانی ئاژانسی ئانکا لە کۆی ٦٠.٨٩٪ کرانەوەی سندوقەکان کڵیچدار ٥١.٠١٪  و ئەردۆغان ٤٨.٩٩٪ دەنگەکانی بەدەستهێناوە

ر.س

Comments are closed.